Weşandin li
11 09, 2022
436 views
..

Amozhgary FM weşana zindî پەخشی ڕاستەوخۆ
کەناڵى ئامۆژگارى کەناڵێکی ئاینی ناحوکومی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ ئامۆژگاری کردنی مسوڵمانان بە بەڵگەی قورئان و سوننەت، بە تێگەیشتی پێشین و پێشەوایانی ئوممەت. لە بەرواری (٥/ ٥/ ٢٠١٣) دەستبەکارە لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات، وە فریکوێنسیەکەی بریتیە لە: 11636 V و سیمبڵ ڕەیتی 27500. پەیامى کەناڵى ئامۆژگارى: ١- كه‌ناڵی ئامۆژگاری بۆ ئامۆژگاری مسوڵمانان و خزمه‌ت كردن به‌م گه‌ل و وڵاته‌ دامه‌زراوه‌ نه‌ك بۆ دژایه‌تی میلله‌ت و وڵاته‌كه‌مان. ٢- مامۆستایانی سه‌له‌فی به‌ وتار و به‌ كردار له‌ خزمه‌تی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌دا بوون‌، پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ش بوونه له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ مه‌یدانی جه‌نگ، وه بەپێی توانا هاوکاری پێشمه‌رگەیان كردووه‌، وه مه‌عنه‌و‌یات و وره‌ی ئەوانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و دوعای خێریشیان بۆ كردوون له مزگەوتەکانیانەوە،‌ وه‌ هەروەها كۆمه‌كیان بۆ ئاواره‌كانیش كۆكردۆ‌ته‌وه‌. وه‌ به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان، چونکە بە دینی دەزانین. ٣- باوه‌ڕمان به‌ پێكه‌وه‌ ژیانێكی ئاشتیانه‌‌ و شه‌رعیانه هه‌یه‌. ٤- وڵاتی خۆمان و میلله‌تی مسوڵمانی كوردى خۆمان خۆش ده‌وێت و به‌ پێویستی ده‌زانین دیفاعێكی ڕه‌وای لێ بكه‌ین. ٥- هەوڵمان بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه‌. ٦- داوا له‌ سه‌رجه‌م مسوڵمانان ده‌كه‌ین كه نه‌بن به‌هۆی بارگرژی و توندڕه‌وی و تێكدانی ئاسایشی وڵات، وە بێگومان ئێمه‌ی مامۆستایانی سه‌له‌فی دورین له‌ زێده‌ڕه‌وی و تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و ئاشووب و ئاژاوه‌، وە هەرکەسێکیش وانەبێت دیارە ئەو کەسە سەلەفی نییە و ئێمە لێی بەرین. له‌ كۆتایدا به‌ بینه‌رانی كه‌ناڵی ئامۆژگاری و خوێنه‌رانی كتێبی زانایانی سه‌له‌فی ده‌ڵێین: هه‌ركه‌سێك له‌ كه‌ناڵه‌كه‌مان یان له‌ كتێبه‌كانمان بڕگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌ که پشتگیری له‌ تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و تێكدانی ئه‌من و ئاسایش بكات، ئه‌وه‌ سوپاسی ده‌كه‌ین و ئێمه‌ له‌وان زوتر به‌ڕائه‌تی لێ ده‌كه‌ین، وه‌ كه‌ دڵنیاشین لەوەی کە هیچیان ده‌ستناكه‌وێت، تكامان وایه‌ تۆمه‌تمان بۆ دروست نه‌كه‌ن و ئاڵۆزیش دروست نه‌كه‌ن.

436 views
Ads Blocker Image Powered by Code Help Pro

Ads Blocker Detected!!!

We have detected that you are using extensions to block ads. Please support us by disabling these ads blocker.

0%
⚠️ Protected content; copyright reserved to karwan.TV!