karwan.TV
Amozhgary TV ZINDÎ LIVE پەخشی راستەوخۆی - www.Karwan.TV

Amozhgary TV


you are watching Amozhgary TV Live Streaming 3,566



Share

کەناڵى ئاسمانى (ئامۆژگارى) کەناڵێکی ئاینی ناحوکومی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ ئامۆژگاری کردنی مسوڵمانان بە بەڵگەی قورئان و سوننەت، بە تێگەیشتی پێشین و پێشەوایانی ئوممەت.

لە بەرواری (٥/ ٥/ ٢٠١٣) دەستبەکارە لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات، وە فریکوێنسیەکەی بریتیە لە: 12521 Vertical و سیمبڵ ڕەیتی 27500.

پەیامى کەناڵى ئامۆژگارى:

١- كه‌ناڵی ئامۆژگاری بۆ ئامۆژگاری مسوڵمانان و خزمه‌ت كردن به‌م گه‌ل و وڵاته‌ دامه‌زراوه‌ نه‌ك بۆ دژایه‌تی میلله‌ت و وڵاته‌كه‌مان.

٢- مامۆستایانی سه‌له‌فی به‌ وتار و به‌ كردار له‌ خزمه‌تی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌دا بوون‌، پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ش بوونه له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ مه‌یدانی جه‌نگ، وه بەپێی توانا هاوکاری پێشمه‌رگەیان كردووه‌، وه مه‌عنه‌و‌یات و وره‌ی ئەوانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و دوعای خێریشیان بۆ كردوون له مزگەوتەکانیانەوە،‌ وه‌ هەروەها كۆمه‌كیان بۆ ئاواره‌كانیش كۆكردۆ‌ته‌وه‌. وه‌ به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان، چونکە بە دینی دەزانین.

٣- باوه‌ڕمان به‌ پێكه‌وه‌ ژیانێكی ئاشتیانه‌‌ و شه‌رعیانه هه‌یه‌.

٤- وڵاتی خۆمان و میلله‌تی مسوڵمانی كوردى خۆمان خۆش ده‌وێت و به‌ پێویستی ده‌زانین دیفاعێكی ڕه‌وای لێ بكه‌ین.

٥- هەوڵمان بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه‌.

٦- داوا له‌ سه‌رجه‌م مسوڵمانان ده‌كه‌ین كه نه‌بن به‌هۆی بارگرژی و توندڕه‌وی و تێكدانی ئاسایشی وڵات، وە بێگومان ئێمه‌ی مامۆستایانی سه‌له‌فی دورین له‌ زێده‌ڕه‌وی و تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و ئاشووب و ئاژاوه‌، وە هەرکەسێکیش وانەبێت دیارە ئەو کەسە سەلەفی نییە و ئێمە لێی بەرین.

له‌ كۆتایدا به‌ بینه‌رانی كه‌ناڵی ئامۆژگاری و خوێنه‌رانی كتێبی زانایانی سه‌له‌فی ده‌ڵێین: هه‌ركه‌سێك له‌ كه‌ناڵه‌كه‌مان یان له‌ كتێبه‌كانمان بڕگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌ که پشتگیری له‌ تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و تێكدانی ئه‌من و ئاسایش بكات، ئه‌وه‌ سوپاسی ده‌كه‌ین و ئێمه‌ له‌وان زوتر به‌ڕائه‌تی لێ ده‌كه‌ین، وه‌ كه‌ دڵنیاشین لەوەی کە هیچیان ده‌ستناكه‌وێت، تكامان وایه‌ تۆمه‌تمان بۆ دروست نه‌كه‌ن و ئاڵۆزیش دروست نه‌كه‌ن.

Amozhgary TV

 PositionSatelliteBeam
EIRP (dBW)
FrequencySystemSR
FEC
EncryptionPackagesLang.Source
8.0°WEutelsat 8 West BEast
0
11595 VDVB-S
MPEG-4
27500
5/6
N Moulin-Fournier
190715

Related Channels

Korek TV

Korek TVwas established in early 2012 by Babylon Group as the first ever all-English radio station in the country. Over…



Copyright © 2019 | karwan.tv
Facebook Twitter