Last updated on 19 / 10 / 2024
کەناڵی ئاسمانی بانگەواز کەناڵێکی دەعەوی پەروەرەیی ئیسلامیە، سەر بەتۆری میدیایی کۆمەلی ئیسلامیە ، ئامانجی بلاوکردنەوەی یەکتاپەرستی خودا و گەیاندنی پەیامی ئیسلام و رۆشنبیرکردن و پێگەیاندنی تاکە لەسەر بنەما و ئاکارەکانی ئیسلام،. مینبەرێکە بۆ مامۆستایانی ئاینی و بانگخوازان و مامۆستایانی زانکۆ، تا رێنمایی و بەرچاو روونی بە بینەران بگەیەنن. .
لە سەرەتای سالی ٢٠١٦ پەخشی ئاسمانی دەستی پێکرد کە پێشتر بریتی بوون لە دوو کەنالی ئیسلامیی ناوخۆیی، کەنالی سوننەت لە سلێمانی و کەنالی پەیام دوولە ھەولیر.
بەو پێیەی ئەم کەنالە تایبەتمەندە بە کاری دەعوەو پەروەردەوە، سەرجەم بەرنامەکانی خزمەتی ئەم ئامانجە دەکات، هەلبەتە لەسەر مەنهەجی ئەهلی سوننەت و جەماعەت و دوور لە توندرەوی و شلگیری. .
بەرنامەکان لەبوارە جیاوازەکان پێشکەش دەکرێت :
وەک بیروباوەڕی ئیسلامی
فیقه و شەرعناسی
ئاداب و ئاکارە جوانەکان
شارستانیەتی ئیسلامی
ئیعجازی زانستی
شیکردنەوەی فەرمودەکانی ئازیزمان
جوان خوێندنەوەی قورئان
وەلامی شەرعی راستەوخۆ
ئەخلاق و ڕەوشتی موسولمان
ناساندنی کتێبە بە نرخەکان
وەلامدانەوەی گومان لەسەر ئیسلام
گرنگی دان بەبۆنە ئیسلامیەکان .
بەرنامەی دۆبلاژکراو .
دروستکردنی خەتمی قورئانی پیرۆز .
جگە لە بەرنامەیش ئەم بابەتانە پەخش دەکرێت:
زیکر و نزای بەیانی و ئێواران
پاڕانەوە و موناجات
سرود و هۆنراوە .
رێنمایی گشتی .
ناوبر و کاری هونەری
شوێن و نوسینگەکانی کەنال
ئەم کەنالە دوو نوسینگەی سەرەکی هەیە لە هەولێر و سلێمانی. لە شارەکانی تری کوردستان نوێنەرمان هەیە کارەکانمان بۆ ڕادەپەڕێنێت .
بەشی پەخش و کۆنترۆڵ لە هەولێر و بەشی بەرهەم هێنان لە سلێمانی .